ته‌ندروستی عێراق 7610 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنای راگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 7610 تووشبووی دیکه‌ تۆمار کراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 7610 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.768.753  تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 10078 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 65 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 4 که‌سیان له‌ سلێمانی و 12 که‌سیشیان له‌ دهۆک و 3 بوون، هه‌روه‌ها کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 2.503.335 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113