کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان درێژەی هەمان خەیانەتە کە ترەمپ لە هاوپەیمانە کوردەکانی کرد
بەشی جیهان- میشل جانسۆن بڕوای وایە کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە ئەفغانستان درێژەی سیاسەتەکانی دۆناڵد ترەمپە کە کوردەکانی سووریای هەمبەر هێرشی تورکیا و سەربزیوان تەنها هێشتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کشانەوەی لەناکاوی هەزاران هێزی ئەمریکی لە ئەفغانستان ئەم گومانەی دروست کردووە کە مومکینە ئەمریکا ژمارەیێک لە هاوپەیمانەکانی دیکەشی لەوان هێزەکانی سووریای دیموکرات بەجێبهێڵێت لە کاتێکدا کە بەردەوان هەڕەشەی تورکیایان لەسەرە.

میشل جانسۆن شرۆڤەکاری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە یادداشتێکدا کە گۆڤاری گولف توودەی بڵاوی کردۆتەوە، دەڵێت: هەڵمەتەکەی جۆ بایدن خەیانەتێک بوو کە لە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا کرا و هۆشداری دەدات لەبارەی بێ ئیعتیبار بوونی واشنتن لەچاوی هاوپەیمانەکانییەوە.

ناوبراو ئاماژەشی بەوە کرد کە دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی پێشووی ئەمریکا هاوپەیمانە کوردەکانی سووریای هەمبەر هێرشەکانی تورکیا بەتەها هێشتەوە و هەڵمەتەکەی جۆ بایدن درێژەی هەمان سیاسەتی خەیانەتکارانەی ئەمریکایە لە هاوپەیمانەکانی خۆی.

بەمەیشتەوە ناوبراو دڵێت ئەمریکا ئێستا 900 چەکداری لە ناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا هێشتۆتەوە بەمەبەستی ڕووبەڕووبوونەوەی داعش و هەڕەشەکانی تورکیا.

چاودێری پرسەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەڵێن بایدن بەرپرسی سەرەکیی پاشهاتەکانی کشانەوەی هێزە ئەمریکییەکانە لە ئەفغانستان و جەختی کردۆتەوە کە سیاسەتی ئەمریکا لە دەستوەردان لە پرسەکانی عێراق و ئەفغانستان زۆر سەرنەکەوتوو بووە.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113