تورکیا لە پلانەکەی خۆی بۆ پاراستنی فڕۆکەخانەی کابوڵ پاشگەز بوویەوە

بەشی تورکیا- تورکیا لە بەرنامەکەی خۆی بۆ کونترۆڵ کردنی فڕۆکەخانەی کابوڵ پاشگەز بوویەوە بەڵام ئەگەر تاڵیبان بیەوێت ئامادەی هاوکارییە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، دوو چاوگەی ئەمنیی تورکیا بە ئاژانسی ڕۆیتێرز-یان وتووە تورکیا پاشگەز بووەتەوە لە پلانەکەی خۆی کە بڕیار بوو پاش کشانەوەی ناتۆ کونترۆڵی فڕۆکەخانەی کابوڵ بەدەستەوە بگرێت. بەڵام ئەگەر تاڵیبان داوای لێبکات ئامادەی هاوکارییە.

یەکێک لەو سەرچاوە تورکانە کە لە ئەفغانستانە بە ڕۆیتێرز گوتوویە: پاش سەرهەڵدانی بشێوە لە فڕۆکەخانەی کابوڵ، کونترۆڵ لەدەستی هێزە سەربازییەکانی تورکیا نەماوە.

ئەو سەرچاوە کە نەیویست ناوی بدرکێندرێت وتیشی: بە حاڵەیشەوە ئەگەر تاڵیبان داوا لە تورکیا بکات؛ تورکیا دەتوانێت لەبواری تەکنیکی و ئەمنییەوە لە فڕۆکەخانەی کابوڵ هاوکاری لەگەڵ تاڵیبان بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3098

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha