وتەبێژی حكوومه‌تی‌ عێراق: یاسای بودجەی 2021 دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وتەبێژی حكومه‌تی‌ عێراق ‌ده‌ڵێت، یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەر بکات. جه‌خت له‌وه‌ش‌ ‌ده‌كاته‌وه‌ كه هەرێمی كوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی داراییەوه‌.

کوردپرێس:

حەسەن نازم، وتەبێژی حكومه‌تی‌ عێراق لەكۆنگرەیێكی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگه‌یاند، ئەنجومەنی وەزیران ئامادەکاریی دەکات بۆ کۆبونەوەیەکی تایبەت بەپەسەندکردنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021. وتیشی‌، حکومەتی فیدڕاڵ باوەڕیوایە یاسای بودجە دەتوانێت کێشەکانی نێوان هەولێرو بەغدا چارەسەربکات.

حەسەن نازم ڕوونی كرده‌وه‌ كه‌ حکومەتی‌ هەرێمی‌ کوردستان پابەندە بەیاسای كورتهێنانی دارایی -یاسای‌ قەرزەوه‌و ئەو یاسایەش دەبێتە بنەما بۆ سەرجەم ڕێککەوتنەکان، بەگوێرەی یاسای قەرز حکومەتی هەرێمی کوردستان پابەندبونی لەسەرە.

News Code 310

Your Comment

You are replying to: .
captcha