هاتوچۆ له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان راگیرا
بەشی کرماشان- كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌، له‌سه‌ر بڕیاری كۆماری ئیسلامی ئێران، هاتوچۆی گه‌شتیاریی له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تیی په‌روێزخان ڕاگیرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا كۆمه‌ڵگای ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان بڵاویكرده‌وه‌، ئه‌مڕۆ به‌بڕیاری پارێزگاری كرماشان هاتوچۆی گه‌شتیاریی له‌ڕێگه‌ی ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخانه‌وه‌ ڕاگیرا.

ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، "ماوه‌ی ڕاگرتنی هاتوچۆی گه‌شتیاری له‌ ده‌روازه‌ی نێوده‌وڵه‌تی په‌روێزخان دیاری نه‌كراوه‌، ته‌نها هاوڵاتیانی هه‌ردوو وڵات ده‌توانن بگه‌ڕێنه‌وه‌ بۆ وڵاته‌كانی خۆیان".

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113