حزبە کوردییەکانی سووریا ئەو دەرفەتەی بۆ گفتوگۆ لەگەڵ حکوومەتی ناوەندیی ڕەخساوە لەدەست نەدەن

بەشی سووریا- سەرۆکی دەستپێشخەریی نیشتیمانیی کوردی سووریا راگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و داوا لە کوردانی سووریا و پارت و لایەنەکان دەکات بە دەم ئەو گوتارەی سەرۆکی سووریا بچن کە لەبەردەم حکوومەتی نوێی ئەو وڵاتە پێشکەشی دەکات و دەڵێت: "با دەرفەت لەدەست نەدەین".

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە راگەیێندراوەکەدا عومەر ئۆسێ سەرۆکی دەستپێشخەریی نیشتیمانیی کوردی سووریا ئاماژە بەوە دەکات، لێدوانەکانی بەشار ئەسەد لەبەردەم حکوومەتی نوێ لەبارەی گواستنەوە لە مەرکەزییەتەوە بۆ لامەرکەزی و پرەنسیپی هاوبەشی و هاوسەنگیی نێوان شار و گوند و ناوچە هەژار و دەوڵەمەندەکان هەنگاوێکی گرنگە بە ئاراستەی دروست.

ناوبراو دەشڵێت ئەگەر لێدوانەکەی بەشار ئەسەد هاوکات بوو لەگەڵ دانپێدانان بە مافە رەواکانی کورد لە سووریا و بە گەرەنتی دەستووری بەوەی لە دەستووری داهاتووی سووریا دان بە مافەکانی بنرێت وەکوو یەکێک لە پێکهاتە سەرەکییەکانی گەلی سووریا و نەتەوەی دووەم لە وڵات دەتوانرێت بە گۆڕانێکی مێژوویی لە قەڵەم بدرێت.

ئۆسێ داوا لە لایەنە کوردییەکان دەکات ئەو دەرفەتە لە دەست نەدەن و دەڵێت: "ئەگەر ئێمەی کورد خوێندنەوەی باشمان بۆ دیمەنی سیاسیی نوێ هەبێت بێ دووبارەکردنەوەی هەڵەکانی پێشوو لە قۆناخی قەیران، ئەمە پێویستی بەوەیە یەکدەنگییێکی کوردی سووری هەبێت و نێوماڵی کوردیی لە سووریا رێکبخەینەوە و بگەین بە ئەجێندایەکی سیاسیی راستیی هاوبەش لە رێگەی کۆنگرەیێکی نیشتیمانیی کوردییەوە لە سووریا".

سەرۆکی دەستپێشخەریی نیشتیمانی کوردی سووریا هۆشداری دەدات لە نەقۆستنەوەی ئەو دەرفەتە و دەڵێت: "ئەگەر ئەم هەنگاوانە نەکرا و بەخێرایی و ئەو دەرفەتەمان بۆ بەردەوامیدانی دیالۆگ لەگەڵ حکوومەتی دیمەشق دا نەقۆستەوە، ئەوا ئێمەی کورد بەرەو دۆخێکی کارەساتباوی هەنگاودەنێین و ناوچە کوردییەکان لە پێکهاتەی کوردی بەتاڵدەبنەوە و شەپۆلەکانی کۆچ کردن و ئاوارەبوون بۆ دەرەوەی سووریا دەستپێدەکاتەوە".

لە کۆتایی پەیامەکەیدا عومەر ئۆسێ دەڵێت: "ئێمە لەدەستپێشخەری نیشتیمانی کوردی سووریا داوا برایان لە گرووپ و پارتە کوردییەکان لەهەردوو ئەنجوومەنەکە و دەرەوەی ئەو دوو ئەنجوومەنە و کوردی لایەنگری دەوڵەت و کەسایەتییە نیشتیمانی و رۆشنبیرانی کورد دەکەین بایەخ بەو بابەتە بدەن و لەسەر پرۆگرامێکی سیاسیی یەکگرتوو یەکدەنگبن و بەشێوەیەکی رژدی بیخەینە بەردەستی حکوومەتی سووریا بەو پێیەی پرسی کورد پرسێکی نیشتمانیی سوورییە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3110

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha