ئەمریکا جێی متمانە نیە

بەشی سووریا- ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) بە کوردپرێسی گوت: ئەمریکا وەک ئەو مارە وایە کە بەر و پشتی سیاسەتی ڕوون نیە.

کوردپرێس:

حوسێن مەستۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (الپارتی) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دۆخی ئەم دوایییەی ئەفغانستان و دووپات بوونەوەی ئەو سناریۆیە لە کوردستانی سووریا کرد و گوتی: ئەریکا وەک ئەو مارە وایە کە بەر و پشتی سیاسەتەکەی ڕوون نیە و ناکرێ متمانە بەو دەسەڵاتە بکەین.

ناوبراو گوتیشی ئەمریکا لە هەر شوێنێک بەرژەوەندیی نەمێنێت دەکشێتەوە و دەڕوات هەر بۆیەش متمانەی پێ ناکرێت.

حوسێن مەستۆ زیادی کرد: ئەگەر ئەمریکا لە کوردستانی سووریا بکشێتەوە دۆخەکە لە ئەفغانستان خراپتری بەسەر دێت و نەک هەر تورکیا بەڵکوو دەوڵەتی ناوەندی و گرووپەکانی دیکەش دەرفەتی لێدێنن و هێرش دەکەنە سەر ئەم ناوچەیە.

ناوبراو ئاشکراشی کرد: ئێستا تا ئەو کاتەی ئەمریکا هەست بکات لە کوردستانی سووریا بەرژەوەندیی ماوە لەو ناوچەیە ناکشێتەوە.

News Code 3118

Your Comment

You are replying to: .
captcha