کۆچی بەلێشاوی کوردەکان بەرەو لیتوانی

بەشی جیهان- میدیاکانی وڵاتی لیتوانی ڕایانگەیاند ئەو وڵاتە بە هۆی کۆچی بە لێشاوی کوردەکانی عێراق بۆ ئەو وڵاتە بە مەبەستی گەیشتنیان بە ئەورووپا، وەرگێڕی زمانی کوردیی پێویستە تاکوو خۆنامە و شەرحی کۆچبەرەکان تۆمار بکات.

کوردپرێس:

میدیاکانی لیتوانی و بەتایبەت کەناڵی ئێل ئاڕ تی باسی کۆچی بەلێشاوی عێراقییەکان و بەتایبەت کوردەکانی عێراق بەرەو ئەو وڵاتە دەکەن. بەرپرسانی ئیدارەی نشینگە و پاسپۆرتی ئەو وڵاتە دەڵێن لەم ڕۆژانەی دواییدا 4000 کۆچبەر هاتوونەتە نێو خاکی وڵاتەکەیانەوە کە زۆرینەیان عێراق و کوردن.

بەرپرسانی نشینگەی ئەو وڵاتە دەڵێن بە هۆی هاتنی بە لێشاوی کۆچبەرە کورد و عەرەبەکان لە ئیدارەی نشینگەی ئەو وڵاتە بۆ تۆمارکردنی داواکارییەکانی ئەو کەسانە وەرگێڕی زمانی عەرەبی و کوردییان کەمە.

بەرپرسانی لیتوانی دەشڵێن بۆ چارەسەرکردنی ئەو کێشەیە داوای یارمەتییان لە لیژنەی سەرسنووری ئەورووپا ناسراو بە "فرانتکس" کردووە. هەروەها گوتووشیانە بۆ بەدواداچوونی داواکاریی هەموو کۆچبەرەکان ناچارن ڕۆژانە قسە لەگەڵ دەیان کەس بکەن و داواکارییەکانیان تۆمار بکەن.

میدیاکانی ئەو وڵاتە مانگی ڕابردوو ڕاپۆرتێکیان بڵاو کردەوە و گوتیان کوردەکانی عێراق بۆ گەیشتن بە لیتوانی سەرەتا دەچنە بلاڕووس و لەوێوە قاچاخچیی مرۆڤ دەیانگەیەنێتە سەر سنووری لیتوانی.

News Code 3121

Your Comment

You are replying to: .
captcha