تەندروستی هەرێم: 1823 تووشبووی نوێ تۆمار کراون

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لەدوێنێوە 1823 تووشبووی نوێ تۆمارکراون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەش کردووە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1823 تووشبووی نوێ تۆمار کراون کە زۆرترین ژمارەیان لە سنووری پارێزگای سلێمانی بوون.

ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 2235 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 25 تووشبووی پەتاکەش مردوون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر 7 کەس، لە راپەڕین 2 کەس، گەرمیان 2 کەس، هەڵەبجە 1 کەس، سلێمانی 5 کەس و لە دهۆکیش 8 تووشبوو مردووە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3126

Your Comment

You are replying to: .
captcha