وەزارەتی تەندروستیی عێراق مردنی 72 تووشبووی دیکەی ڕاگەیاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 72 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 8012 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.809.576 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردوه‌، 8760 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 72 تووشبووی کۆرۆنا مردوون و کۆی گشتیی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 2.809.415 ژه‌م.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113