هەرێمی کوردستان بەنیازە گرێبەستەکانی بەرهەمهێنانی نەوت هەڵبوەشێنێتەوە

بەشی جیهان- کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی ڕایگەیاند حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەو کۆمپانیایەی ئاگاردا کردۆتەوە کە دەیهەوێت گرێبەستی بەرهەم هێنانی نەوت لە دوو کێڵگەی نەوتی لەگەڵیان هەڵبوەشێنێتەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی کە لە لەندەن تۆمار کراوە، ڕایدەگەیێنێت کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە بڕیایەکانی خۆیدا لەبارەی بەشداری کردن لەگەڵ کۆمپانیا بیانییەکاندا بۆ بەرهەم هێنانی نەوت چووەتەوە.

ئەم کۆمپانیایەی لە بەیاننامەیێکدا ڕایگەیاندووە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بە جەنێڵ ئینێرژی-ی وتووە دەیهەوێت گرێبەستی ناسراو بە بەشداری لە بەرهەم هێنانی نەوت لەبارەی دوو کیڵگەی بنەبای و میران کە لەگەڵ ئەو کۆمپانیا بەستوویەتی هەڵبوەشێنێتەوە.

کۆمپانیاکە بە پشکدارانی خۆی ڕایگەیاندووە ئامادە نییە کە ئەو بڕیارەی حکوومەتی هەرێم قبووڵ بکات و ڕێوشوێنی یاسایی لەوبارەوە بۆ بەرگری لەمافی کۆمپانیاکە دەگرنە بەر.

کۆمپانیای گەنەل ئینێرجی وتوویە لە سێپتێمبێری ساڵی 2019دا گرێبەستێکی لەگەڵ هەرێمی کوردستان واژۆ کردووە کە بەو پێیە بڕیار بوو کێڵگە نەوتیەکان قۆناخ بە قۆناخ پەرەپێبدت.

گۆڤاری ئینێرژی ڤۆیس دەڵێت هۆکاری ئەم هەوڵەی هەرێمی کوردستان ئەوەیە کە توانای خەرج کردنی قەرزەکان و شایستەداراییەکانی کۆمپانیا نەوتییەکانی لە وادەی دیاری کراودا نییە بەحاڵێکدا کە پێشتر مانگانە مووچەکان خەرج دەکران.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3135

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha