بەرپرسی ڕاگەیاندنی داعش دەستگیر کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی هەواڵگریی سەربازیی عێراقی، دەستگیر کردنی بەرپرسی ڕاگەیاندنی ڕێکخراوی داعش لە پارێزگای ئەنبار ڕادەگەیەنێت.

کوردپرێس:

بەپێی بەیاننامەیێک کە لەلایەن شانەی میدیای ئەمنیی عێراقەوە بڵاو کرایەوە "بەپشتبەستن بە زانیاریی وردی بەشی هەواڵگری فرقەی دە- یەکێک لە بەشەکانی بەڕێوەبەرایەتی هەواڵگری سەربازی لە وەزارەتی بەرگری تەئکیدی لەسەر بوونی یەکێک لە تیرۆریستە داواکراوەکان کرد.

هەر لە بەیاننامەکەدا هاتووە "لە دوای دەستەبەرکردنی زانیاریی تەواو، مەفرەزەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزی وشکانی فەوجی دووی لیوای پیادەی 40، بەرەو ئامانجەکە بەڕێکەوتن و توانییان لە ناوچەی ئەبووخەلیفە لە قەزای گەرمە لە ئەنبار داواکراوەکە دەستگیر بکەن و ڕادەستی لایەنە پەیوەنیدارەکانی بکەن".

سەرچاوە: خەڵک

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3137

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha