پسپۆڕانی کاروباری کورد: پێویستە بۆ ڕێگرتن لە هێرشەکانی تورکیا لە شەنگال ناوچەی دژەفڕین دروست بکرێت

بەشی جهیان- دوو چاودێری کاروباری کوردەکان تاکە ڕێگای پارێزگاری کردن لە ئێزدییەکانی شەنگال لە بەرامبەر هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بەوە دەزانن کە ناوچەی ژەفڕین لەو شارە ڕابگەیێندرێت.

کوردپرێس:

بە گوێرەی ڕاپۆرتی سەنتەرە توێژینەوەییەکان، سوپای تورکیا لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا نزیکەی 30 ئوپەراسیۆنی ئاسمانیی بۆردومان و سیخوڕی کردنیان لە ناوچەی ئێزدی نشینی شەنگال ئەنجام داوە ئەوەش بە پاساوی بوونی پەکەکە لە ناوچەکە بەڵام زۆربەی قوربانیانی ئەو هێرشانەی هێزە سەربازییە عێراقییەکان و کوردەکان و خەڵکی مەدەنی بوون.

دوو پسپۆڕی کاروباری کوردەکان خوێندنەوەیان بۆ ئەو هێرشە ئاسمانییانەی تورکیا لە شەنگال کردووە و دەڵێن ئەو هێرشانە لە درێژەی جینۆسایدکردنی ئێزدییەکان ڕوو دەدات و داواش لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەکەن ئێزدییەکان بپارێزن لە هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا.

ڕۆزا بورچ توێژەری کاروباری کوردە لە پەیمانگای توێژینەوەی بزووتنەوە کۆمەڵایەتییەکان لە فلۆڕانسی ئیتاڵیا. ناوبراو تاکە ڕێگا بۆ بەرپەرچدانەوەی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا بەوە دەزانێت هەنگاوێکی نێودەوڵەتی و ئێرادەیێکی گشتی هەبێت بۆ ئەوەی شەنگال بکرێتە ناوچەی دژەفڕین.

ناوبراو لە لاپەڕەی تویتەرەکەی خۆی نووسیویەتی: کوردە ئێزدییەکان مافی ئەوەیان هەیە لە ناوچەکەی خۆیان ئاسایشیان هەبێت و دەست بکەن بە نۆژەن کردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی زێدی خۆیان. ئێستا تورکیا واز ناهێنێت و عێراقیش ناتوانێت ڕێگری لەو هێرشانەی تورکیا بکات بۆیە پێویستە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتی هەستێت بە ڕاپەڕاندنی ئەرکی خۆی و لە شەنگال ناوچەی دژەفڕین دروست بکات.

هەروەها ئێلیزا مارکوس شرۆڤەکار کارواری کوردەکان و نووسەری کتێبی خوێن و بڕوا، لەبارەی پەکەکەوە، گوتوویەتی دروست کردنی ناوچەی دژەفڕین لە شەنگال بژاردەیێکی گونجاوە بۆ پارێزگاری کردن لە ئێزدییەکان.

News Code 3138

Your Comment

You are replying to: .
captcha