ڕۆژنامەنووسێکی دیاری تورکیا: ئەگەر سنوور نامووسی وڵاته، تورکیا لە سنوورەکانی عێراق و سووریا چی دەکات؟

بەشی تورکیا- سەرۆکی جەهەپە لەم دوایییەدا دروشمێک دووپات دەکاتەوە و دەڵێت: "سنووری وڵات نامووسە". ڕۆژنامەنووسێکی بەرجەستەی تورکیاش لێی دەپرسێت ئەگەر سنوور نامووسە ئێوە چی دەکەن لە سنوورەکانی عێراق و سووریا؟

کوردپرێس:

کەمال قلیچدار ئوغڵو سەرۆکی پارتی کۆماریخوازی گەل (جەهەپە) کە سەرۆکایەتیی ئوپۆزسیۆنیش دەکات لە چەند لێدوانێکیدا بە دروشمی "سنوورەکان نامووسی وڵاتن"هەوڵی داوە سۆزی نەتەوەپەرستان و ڕەگەزپەرستانی توندڕەوی نێو تورکیا دژی پەنابەرانی ئەفغان و سووریا لە وڵاتەکەی بجووڵێنێت.

جان دوندار ڕۆژنامەنووسی بەناوبانگی تورکیا کە پێشتر کەیسی یارمەتیی تورکیا بۆ داعش و نوسرەی جووڵاندبوو و بەڵگەی ناردنی چەکی بۆ ئەو گرووپە تیرۆریستییانە ئاشکرا کردبوو، لە دادگای تورکیا سێ جار زیندانی هەتاییی بۆ بڕایەوە و ئێستاش بە بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆیێک دروشمەکەی سەرۆکی جەهەپە دەباتە ژێر پرسیار.

دوندار بە قلیچدار ئوغڵۆی گوتووە ئەگەر سنوورەکان نامووسی وڵاتن ئەی ئێوە لە سنوورەکانی عێراق و سووریا خەریکی چین؟ بۆچی ئێوە لە هێرشەکانی تورکیا دژی سووریا دەستتان لەگەڵ حکوومەت تێکەڵ کرد؟ ئەگەر سنوور لای ئێوە نامووسە، لای هاووڵاتییانی وڵاتانی دراوسێش نامووسە. ئێوە وشەی نامووستان سووک کردووە.

News Code 3139

Your Comment

You are replying to: .
captcha