ئەو دەستە دەرەکییە له خۆپیشاندانەکە، دەکرێت لە بەغداوە بێت/ لەلایەن ئەو جەماعەتانەی کەوا دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران رایگەیاند: ئەو دەستە دەرەکییە له خۆپیشاندانەکان هەرێمی کوردستانە، دەکرێت لە بەغداوە بێت، لەلایەن ئەو گرووپ و جەماعەتانەی کەوا دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن.

کوردپرێس: نازم دەباغ، نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "هەستم بەوە نەکردووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئێرانییەوە پرۆژەیێک هەبێت یان دەستوەردانێک لە خۆپێشاندان و ناڕەزایەتییەکانی هەرێمی کوردستاندا هەبێت، چوونکە رۆژانە زۆرجار پەیوەندی دەکەن، نیگەرانن لە بابەت ئەو دەنگوباسانەی کە هەیە".

نوێنەری حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە تاران ئاماژەی بەوە کرد، جگە لەوەی پەیوەندیی نێوان حکوومەتی هەرێمی کوردستان و ئێران باشە، "پەیوەندیی نێوان بەرپرسان و بەرپرسانی کۆماری ئیسلامیی ئێرانیش هەر باشە".

بەشێکی بەرپرسانی حکوومی و حیزبی ئاماژە بە بوونی دەستی دەرەکی دەکەن لەپشت خۆپێشاندانەکانی هەفتەی رابردووی هەرێمی کوردستان، بەشێکیشیان ناڕاستەوخۆ باس لە وڵاتی هەرێمی دەکەن. لەمبارەوە نازم دەباغ دەڵێت: "دیارە ئەو پشێوی و ئاژاوە و خۆپێشاندانانە هەموومان پێی ئاگادارین دوو هێڵی هەیە، یەکێكیان داوای ماف دەکەن جیاوازە لەو خەتەی نفووز و دەستی دەرەکی و ناوەکییە، مەرج نییە دەرەکی بێت ناوەکیە، بەڵام رەنگە لە هەندێک شوێندا بە پشتیوانیی دەرەکی بێت".

لەبارەی لێکەوتەی خۆپێشاندانەکانی رۆژانی رابردوو، ئەو نوێنەرەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوە کرد: "ئەو دەستە دەرەکییە هەمووی ناکرێت ئێران بێت، بەڵکوو دەکرێت لە ناوەوەی عێراقیش بێت و لە بەغداوە بێت، لەلایەن ئەو گرووپ و جەماعەتانەی کەوا دژی حکوومەتی هەرێمی کوردستانن. هەستم بەوە نەکردووە لەلایەن کۆماری ئیسلامیی ئیرانەوە پرۆژەیێک یان دەستوەردانێک هەبێت".

وەکوو نازم دەباغ ئاماژەی پێکرد "شتێکمان لانییە بەڵگەبێت بۆ دەستوەردانی ئەوان، بەڵام دەزانن هەموو جۆرە قسەیێک دەکرێن. ئەو قسانەی کە دەشکرێن من خۆشم ئەوەم گوتووە، دەستوەردان هەیە. چ لە کوردانی ناوەوە و دەرەوە چ لە وڵاتانی هەرێمی، بەڵام ئەو وڵاتە ئیقلیمیانە مەرج نییە ئێران بێت. ئەمڕۆ بۆ ئێمە بەغدایش بووەتە وڵاتێکی دیکە، عەرەبستانی سعوودی و ئیسرائیل-یش بوونەتە وڵاتێکی هەرێمی".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 314

Your Comment

You are replying to: .
captcha