بەڕێوەبەری پەیمانگای توێژینەوەییی کورد لە ئەڵمانیا: ئەمریکا لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریا ناکشێتەوە

بەشی جیهان- دوکتور نەواف خەلیل بە دووری دەزانێت کە ئەمریکا پاش کشانەوەی لە ئەفغانستان بڕیارێکی وا لەبارەی ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردی سووریاش بدات و لەو ناوچەیە بکشێتەوە.

کوردپرێس:

کشانەوەی بەتەواوەتیی هێزە ئەمریکییەکان لە ئەفغانستان و دەست گرتنی تاڵیبان بە سەر ئەو وڵاتەدا نیگەرانیی لای کوردەکانی عێراق و سووریا دروست کردووە کە نەبا ڕۆژێک ئەمریکییەکان لە عێراق و سووریاش بکشێنەوە.

نەواف خەلیل بەڕێوەبەری سەنتەری توێژینەوەییی کوردی لە ئەڵمانیا لەو بارەیەوە بە دەنگی ئەمریکا گوتووە: هێزەکانی سووریای دیموکرات لەم ساڵانەی دواییدا هەوڵیان داوە پشت بە خۆیان ببەستن ئێستەش پێویستە ڕەچاوی ئەوە بکەن کە ئەگەر ئەمریکا لە ناکاو بڕیاری کشانەوەی دا کورد خۆی ئامادە کردبێت.

ناوبراو جەختیشی کردەوە کە پێویستە کوردەکانی سووریا پرسی کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان بە وردی چاودێری بکەن.

ئەو پسپۆڕەی کاروباری کورد لە هەمان کاتدا دەشڵێت ئەمریکا لە ماوەی ئەو 20 ساڵەی لە ئەفغانستان بوو 2300 هێزی خۆی لە دەست دا بەڵام لە ماوەی ئەو 7 ساڵەی لە سووریایە کەمترین کوژراوی بووە. بۆیە ئەگەری کەمە کە ئەمریکا لە باکووری سووریا بکشێتەوە.

News Code 3140

Your Comment

You are replying to: .
captcha