وەزارەتی تەندروستیی هەرێم ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کردەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 9463 پشکنینی تایبەت بە کۆرۆنا ئەنجام دراون و لەو ژمارەیەش 722 توشبوی نوێ تۆمارکراون.

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان لەراگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەشکردوە، لەماوەی 24 کاتژمێری رابردودا 722 توشبوی نوێ تۆمارکراون کە زۆرترین ژمارەیان لەسنوری پارێزگای دهۆک بون.

لە ڕاگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، لەو ماوەیەدا 2044 تووشبوو چاک بوونەتەوە و 33 تووشبووی پەتاکەش مردوون کە بەگوێرەی پارێزگاکان بەم شێوەیە بوون هەولێر 13 کەس، لەراپەڕین 2 کەس، گەرمیان 2 کەس، سلێمانی 6 کەس و لە دهۆکیش 10 کەس.

کۆدی هەواڵنێر: 6013

News Code 3147

Your Comment

You are replying to: .
captcha