جیهانی پڕ لە پارادۆکسی ئاری هەرسین/ کەریم باتمانی
"کەسێک کە سەردار سولەیمانی، بە قارەمانی نەتەوەیی و شەهید دەناسێنێت بەڵام هاوکات لەگەڵ دۆستانی ئیسرائیلیی خۆی پێوەندیی هەیە و لەلایەکی دیکەوە پێوەندیی بە دۆستە ئێرانیەکانییەوە دەکات تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدات خۆی بە گیانفیدای میللەت لەقەڵەم بدا، زیاتر کاسبکاری سیاسەتە".

کوردپرێس- ئاری هەرسین کە پاش دانوستانی بێ ئاکامی بەرجام، نامەی پیرۆزبایی ئاراستەی ئایەتۆڵڵا خامنەیی دەکات و ڕۆژی دوایی بە وشەی نەشیاو دەیانکاتە بەردەنگ، شەخسێکی شکست خواردوو لە سیاسەت و لەبیرکراوە لە چالاکییە حزبییەکانیدا؛ کە بەم شێوازە هەڵویستە سیاسییە دژبەیەک و لەرزۆکانە، سەربەخۆیی سیاسی و دەرایەتی پێویستی بۆ کاری حزبی لەدەست داوە.

کەسێک کە سەردار سولەیمانی، بە قارەمانی نەتەوەیی و شەهید دەناسێنێت بەڵام هاوکات لەگەڵ دۆستانی ئیسرائیلیی خۆیدا پێوەندیی هەیە و لەلایەکی دیکەوە پێوەندیی بە دۆستە ئێرانیەکانییەوە دەکات تەنانەت ئەگەر هەوڵ بدات خۆی بە گیانفیدای میللەت لەقەڵەم بدا، زیاتر کاسبکاری سیاسەتە.

ئاری هەرسین دەزانێت نووسینی ئاوەها نامەیێکی هەستیار، ئێرانییەکان دەورووژێنێت و بێ گومان کاردانەوەیان دەبێت، بۆیە بۆ پێشگیری کردن لە کاری هاوشێوە، ڕەنگە هێرش بکاتە سەر کەسایەتییەکانی کوردستان لەوان: کاک مەسعوود و سەرکردەکانی پارتی و تۆمەتی هاوشێوە بخاتە پاڵیان. هەروەها چوونکە هەرسین دەزانێت ئێرانییەکان کاردانەوەیان دەبێت دەیهەوێت بەم شێوەیە تۆڵە لە پارتی و ئەوانەی کە دووریان خستەوە بکاتەوە. بەڵام ئەو یاریە کۆن بووە و بەرپرسانی کوردستانیش ئەم چەشنە کەسگەلە باش دەناسن.

ئێمە لە کوردستانی ئێران شەخسیەتی زانا و بلیمەت و ناوەندی مەدەنی و میدیایی زۆرمان هەیە کە لەسەر دڵسۆزی و بەمەبەستی چاکسازی ڕەخنە لە دەسەڵاتدارێتیی کۆماری ئیسلامی دەگرن، بۆیە پێشنیارمان بۆ هەرسین ئەوەیە کە ڕەخنە لە حوکمڕانی و دەسەڵات لە عێراق و هەرێمی کوردستان بگرێت چوونکە بەوێوە نزیکترە و ئاگاردای گەندەڵییەکانە.

خەڵک و گەنجانی کوردستان و تەنانەت سەرکردەکانی پارتی ئەم چەشنە کارە سالۆحانە و منداڵانەی ناوبراو و هاوشێوەکانی بە هەڵمەتێکی گرینگ و کاریگەر لەقەڵەم نادەن. حیکمەت و ئەدەبی ڕێبەری و گەلی ئێران و دەرایەتی سەرکردە کوردەکان و سەرکردەکانی پارتی زۆر زۆرترە لەوەی کە دەرفەت بەو کارە بێ بەهایانە بدەن.

هەڵبەت زۆر سەیرە لە بارودۆخێکدا کە برینی کۆمەڵگای سونەی ئێران لە سووکایەتی کردنی بەکرێگیراوان بە خولەفای ڕاشدین هێشتا ناسۆرە، ئاری هەرسین-یش لەلایەکی دیکەوە بە سووکایەتی کردن بە خەلیفەی موسوڵمانان و بێ ڕێزی کردن بە گیانبەخت کردنی ئەسحابی پێغەمبەر، زامی موسوڵمانانی سونە مەزهەبی کولاندۆتەوە. ئایا ویژدانە بێدارەکان بە ئەنجامێک جگە لەمە دەگەن کە هەرسین و ئەو مەداحە دەم پیسە هەردوویان تووشی خۆبەزل زانی و جەهالەت و ڕق و قینن؟

هەموومان دەزانین هەرکات پێوەندییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لەگەڵ کوردەکان ڕووی لە باش بوون کردووە، دەستە شاراوە و نییەتە ناپاکەکان کە پێوەندیی کۆماری ئیسلامیی ئێران و دراوسێکانیان تەحەمول ناکەن و ژوورە داخراو و تاریکەکان پێکەوە چالاک دەبنەوە و بە بەکرێگرتنی کەسانێک هەوڵ بۆ ڕێگری کردن لە باشتر بوونی پێوەندیەکانی ئەم گەلە دراوسێیە و برایە دەدەن.