دانوستانی لایەنە کوردەکانی سووریا دەست پێدەکاتەوە

بەشی سووریا- ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی گوت: لە دیداری نێوان نوێنەری ئەمریکا و کوردەکاندا بڕیار درا گفتوگۆی نێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و پارتەکانی یەکێتیی نیشمانیی کوردی سووریا دەست پێبکاتەوە.

کوردپرێس:

نافێع عەبدوڵڵا ئەندامی لیژنەی ناوەندیی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (PDK.S) لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دیداری ئەم دوایییەی نوێنەرانی ئەنەکەسە و بریکاری نوێنەرایەتیی ئەمریکا لە دانوستانی لایەنە کوردییەکانی سووریا کرد و گوتی: دوو تەوەری سەرەکی لەو دانیشتنەدا تاوتوێ کران. یەکەمیان ئەوە بوو دانوستانی کوردی-کوردی بەردەوامیی پێبدرێت و دیداری نێوان ئەنەکەسە و پارتەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا و ژنەراڵ مەزڵووم کۆبانێ لە چوارچێوەی دانوستانەکاندا درێژەی پێبدرێت.

ناوبراو گوتیشی: تەوەری دووهەمی دیدارەکە تاوتوێ کردنی بابەتی ئەندامانی دەستبەسەرکراوی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریایەکە کە ئاسایشی پەیەدە دەستبەسەری کردبوون و نوێنەری ئەمریکا بەڵێنی داوە بەدواداچوون بۆ ئەو بابەتە بکات.

News Code 3171

Your Comment

You are replying to: .
captcha