پەیەدە کۆتایی بە سەرپێچیکاری دژی ئەنەکەسە بهێنێت

بەشی سووریا- سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا دەڵێت: لە دیداری سەرۆکی ئەنجومەنی نیشتمانیی کورد و نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانی کوردی-کوردیدا دواپێشهاتەکانی سووریا بە گشتی و تەوەری ناوچەی کوردستانی سووریا بە تایبەتی باس کرا و لەبارەی دواپێشهاتەکان و سەرپێچییەکانی لایەنی بەرامبەر دژی ئەنەکەسە و ڕێچارەکانی دانوستاندن گفتوگۆ کرا.

کوردپرێس:

فادی مەرعی سەرۆکی نووسینگەی پەیوەندییە گشتییەکانی شەپێلا پێشارۆژا کوردستانی سووریا کە هاوکات ئەندامی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریایە لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە دانیشتنی ئەم دوایییەی نوێنەری ئەمریکا لە گفتوگۆکانی نێوان لایەنە کوردییەکان لەگەڵ نوێنەرانی ئەنەکەسە کرد و گوتی: پاش گەڕانەوەی دەیڤید برنشتاین نوێنەری ئەمریکا لە دانوستانی کورد-کوردی، لە سەر بانگهێشتی ناوبراو دیدارێک لە نێوان ئەو و سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا بەڕێوە چوو.

ناوبراو گوتیشی لەو دیدارەدا دۆخی سووریا بە گشتی و دۆخی ناوچەی کوردستانی سووریا بە تایبەتی باس کراوە و لەبارەی دواپێشهاتەکان و سەرپێچییەکانی لایەنی بەرامبەر دژی ئەنەکەسە و ڕێچارەکانی دانوستاندن گفتوگۆ کرا.

بە وتەی نابراو درێژەپێدان بە پێوەندیی لایەنەکان و ئیلتیزام کردن بە بەڵێنەکان و گەرەنتیی ئەمریکا و فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات تەوەرێکی دیکە بوو کە ڕێککەوتنی لە سەر کراوە و ئەم خاڵانەی ژێرەوە دەگرێتەوە:

خولێکی نوێی دانوستانەکان دەست پێدەکات و ڕێککەوتنی دهۆک وەک ئەساس و بنەمای دانوستانەکە ڕەچاو دەکرێت.

ڕاگرتن و کۆتاییهێنان بە خۆسەرییەکان و دەستبەسەرکردنەکان و گەرەنتی دان لەبارەی دووپات نەبوونەوەی ئەو ڕەفتارانە دژی ئەنەکەسە و پەلامارنەدرانی نووسینگەکانی ئەنەکەسە و ئەندامان و پاڵپشتان و چالاکان و سیاستەوانانی ئەو پارتە.

دیاری کردنی کاتێک بۆ دانوستانەکان.

هەڵوەشاندنەوەی بڕیاری ڕاگرتنی مۆڵەتی کارکردنەکانی ئەنەکەسە.

News Code 3172

Your Comment

You are replying to: .
captcha