گەندەڵی دەتوانێت مەترسیێکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروست بکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان دەڵێت بە کەمی 50% داهاتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە بۆ حکوومەت و ئاستە لە گەندەڵی دەتوانێت مەترسیێکی گەورە لەسەر هەرێمی کوردستان دروست بکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، بەهزاد دەروێش ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی یەکگرتووی ئیسلامیی کوردستان و پەرلەمانتاری خولی چوارەمی پەرلەمانی کوردستانی عێراق بە دەنگی ئەمەریکای وتووە: "بەپێی داتا و بەدواداچوونەکانمان بە کەمی 50% داهاتی هەرێمی کوردستان ناگەڕێتەوە بۆ حکوومەت، واتا ڕێژەی گەندەڵی لە هەرێمی کوردستان پەناجا لەسەدە.

ناوبراو جەختی کردەوە: "ئەمەش خاڵێکی لاوازە کە متمانە لە نێوان هاوڵاتی و دەسەڵات نامێنێت و مەترسی دروست دەکات کە هەر کاتێک هێرشێکی دەرەکی بۆ سەر قەوارەی هەرێمی کوردستان هەبێت".

ئەو ئەندامی ئەنجومەنی گشتیی یەکگرتووی ئیسلامی دەشڵێت "ناکرێت هەرێمی کوردستان بە عێراق بەراورد بکەین چوونکە حوکمی میلیشیا تا ڕادەیێک لە عێراقدا باڵادەستە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3173

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha