ته‌ندروستیی عێراق: 70 تووشبووی دیکه‌ی کۆرۆنای گیانیان لەدەست دا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند له‌ دوێنێوه‌ 70 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 8728 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.855.781 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 8728 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 70 تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 8 که‌سیان له‌ هه‌ولێر و 7 که‌سیشیان له‌ سلێمانی، 4 که‌سیشیان له‌ دهۆک بوون، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 3.192.781 ژه‌م.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3201

Your Comment

You are replying to: .
captcha