وەزارتی ته‌ندروستیی هه‌رێمی کوردستان ئاماری نوێی کۆرۆنای بڵاو کرده‌وه‌
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی هه‌رێمی کوردستان رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 19 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حکوومه‌تی هه‌رێمی کوردستان له ‌راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاوی کرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردودوا 12.221  پشکنینی کۆرۆنا کراون، له‌نێویاندا 1626 تووشبووی نوێی تۆمار کراون.

وەزارەتەکە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 2234 تووشبوو چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 19 که‌سیش مردوون، 8 که‌سیان له‌ هه‌ولێر، 6 که‌سیان له‌ سلێمانی، 4 که‌س له‌ دهۆک و که‌سێکیشیان له‌ گه‌رمیان بوو.

 

کۆدی هەواڵنێر: 60113