کوردپرێس:
دوکتور تارق خێرەکی جێگری سەرۆکی شەپێلا ئازادیا کوردستانی (ŞAK) لە سووریا لە لێدوانێکدا بۆ کوردپرێس ئاماژەی بە گەڕانەوەی تاڵەبان و کشانەوەی ئەمریکا لە ئەفغانستان و ئەگەری دووپات بوونەوەی هەمان سناریۆ لە سووریا کرد و گوتی: بێگومان گەڕانەوەی تاڵەبان بۆ ئەفغانستان پاش ڕێککەوتنی ئەمریکا لەگەڵ ئەو گرووپە ئەنجام بوو و ئەوەش پاڵسێکە بۆ وڵاتانی خۆرهەڵاتی ناوەڕاست چوونکە پڕۆسەی هاوسەنگیی هەرێمی کارتێکەریی لە سەر هەموو ناوچەکە دەبێت و کوردستانی سووریاش بەشێکە لەو ناوچەیە.
خێرەکی گوتیشی: بێگومان کشانەوەی ئەمریکا لە کوردستانی سووریا شوێندانەریی خراپی لە سەر ناوچەکە دەبێت و دەبێتە هۆی ئەوەی تورکیاش و دەوڵەتی سووریاش و وڵاتانی نوچەکەش ببنە مەترسی بۆ سەر کوردستانی سووریا.
ناوبراو زیادی کرد: پێویستە کوردەکانی سووریا لەم قۆناغەدا کە ناوچەکە بەرەو ئاراستەی گۆڕانکاریی ڕیشەیی دەڕوات یەکگرتووتر بن و بۆ داواکارییەکانیان لە سووریا ڕێگاچارێکی هاوبەش بدۆزنەوە.
Your Comment