ئەمیر عەبدوڵڵاهیان: ئاشتی تەنها لەڕێگای متمانە بە یەکتر کردنی وڵاتانی ناوچەکە دەستەبەر دەبێت

بەشی ئێران-  وەزیری دەرەوەی ئێران رایگەیاند، لە لوتکەی بەغدا ڕایگەیاند کۆماری ئیسلامیی ئێران یەکەمین وڵاتی ناوچەکە بوو کە دانی بە عێراقی نوێدا نا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، حسێن ئه‌میر عەبدوڵڵاهیان، وەزیری دەرەوەی ئێران ئەمڕۆ شەممە (28ی ئاب) لەمیانی وتارێکدا لە لوتکەی بەغدا بۆ هاریکاری و هاوبەشی رایگەیاند: ئێمە هیوادارین بەم کۆنگرەیەدا بگەینە ناوچەیێکی پێشکەوتوو و ئازاد، عێراق ئەمڕۆ رۆڵێکی گرنگ دەگێڕێت، کۆماری ئیسلامی ئێران یەکەمین وڵاتی ناوچەکە بوو کە دانی بە عێراقی نوێدا نا و ئومێدەوار بوو لە رێگەی پشتگیرکردنی ئەو سیاسەتانەی کە لە عێراقدا پەیڕەو دەکران جەختی لەوە کردەوە کە فرە ڕه‌نگی و پەیوەندی سیاسی، ئابووری و بازرگانی لەگەڵ عێراق نوێدا دابمەزرێنێت.

وەزیری دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەش کرد، عێراقی نوێی ئازاد کرا و لە تیرۆر پێویستی بە بونیادنانەوەیە و وە پتەو کردنی بارودۆخی ناوخۆی عێراق و پتەو کردنی پەیوەندیەکانی پێکەوە کارکردنە لەگەڵ وڵاتانی ناوچەکە، بۆیە کۆماری ئیسلامی ئێران ئێستا کە پشتگیری لە ئاسایش و سەربەخۆیی و یەکپارچەیی خاکی عێراق و شکۆمەندی و تواناکانی عێراق دەکات، بەرزکردنەوەی پێگەی ئیقلیمی و نێودەوڵەتی عێراق ئێران رایدەگەیەنێت ئامادەیی خۆی بۆ کارکردنی دوو قۆڵیانە لەگەڵ ئێران یاخود ئیقلیمیانە دەردەبڕێت.

حسێن ئه‌میر عەبدوڵڵاهیان باسی لەوەش کرد، "قەبارەی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان ئێران و عێراق لەماوەی رابردودا زیاتر بوە لە 300 ملیار دۆلار، بوونی هەشت دەروازەی فەرمی و چالاک لە نێوان هەردوو وڵات و بەردەوام بوونی ئاڵوگۆڕکردنی بازرگانی لەڕێگەی ئەو دەروازانەوە گوزارشت دەکات لەو پەیوەندیە بەهێز و قوڵەی کە لە نێوان هەردوولادا هەیە، ئێران لە رێگەی هەناردە کردنی خزمەتگوزاری ئەندازیاری، هونەری و غاز و کارەبا بۆ عێراق ئەمە بەڕوونی دەردەکەوێت کە تا چەند کاریگەری هەبوو لە پەرەپێدانی پەیوەندیەکانی لەگەڵ عێراق".

ئەوەشی خستەڕوو، سەرهەڵدانی داعش مەترسیدارترین رووداو بوو کە رووبەڕووی ناوچەکە بووەوە و زیانێکی گەورەی قەرەبوو نەکراو رووبەڕووی ناوچەکە بووەوە، عێراق زیانێکی گەورەی بەرکەوت بەهۆی سەرهەڵدانی گرووپە تیرۆرستەکان، ئەگەر ئیدارەی جەماوەری عێراق نەبوایە بە پاڵپشتی مەرجەعییەتی عێراق و بەشداری کردنی پێکهاتە جیا جیاکانی عێراق نەدەزانرا چی چاوەڕوانی چی بەسەر وڵاتانی ناوچەکەدا دەهات و تا چ رادەیەک ناوچەکە و جیهان رووبەڕووی هەڕەشەی راستەقینە دەبوونەوە".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3215

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha