جۆ بایدن لەنێوان کورد و تورکیا، پەیوەندیی لەگەڵ ئەنقەرە هەڵدەبژێرێت

بەشی جیهان- ئەلکساندر مەک کیور دەڵێت: جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکاتە قوربانیی پرسی کورد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، یەک لەو گۆڕانکارییانەی ئەم دواییە کە نیگەرانیی کوردەکانی عێراق و سووریای لێکەوتەوە ئەمەیە کە ڕەنگە ئەمریکا پاش کشانەوەی هێزەکانی لە ئەفغانستان، لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریاش بکشێتەوە و کورد ڕووبەڕووی چەندین هەڕەشەی جۆراوجۆر بکاتەوە.

ئاژانسی هەواڵی کوردپرێس، بەمەبەستی تاوتوێ کردنی ئەم بابەتە گفتوگۆیێکی لەگەڵ ئەلکساندر مەک کیور شرۆڤەکاری پرسی کوردەکانی سووریا ئەنجام داوە. ناوبراو بڕوای وایە چەندین جیاوازی لەنێوان پرسی ئامادەبوونی ئەمریکا لە ئەفغانستان و سووریا هەیە و ئەگەری کشانەوەی زووبەزووی 900 چەکداری ئەمریکی لەناوچەی ژێر کونترۆڵی کوردەکانی سووریا زۆر کەمە.

مەک کیور لەبارەی هۆکاری سەرەکی دەستوەردانی ئەمریکا لەپرسەکانی سووریا و ئەفغانستان دەڵێت: ڕای گشتیی ئەمریکا چیدی قبووڵی نەدەکرد شەڕی 20 ساڵەی وڵاتەکەیان لە ئەفغانستان درێژەی ببێت بەڵام ئامادەبوونی ئەمریکا لە باکووری سووریا زۆر سنووردارترە-ڕەنگە مەنتیقی نەبێت- بەڵام ڕەنگە هێزەکانی ئەمریکا لەم ناوچەیەدا بمێننەوە.

شرۆڤەکارەکەی پرسی کورد لەبارەی ئەگەری داڕمانی ئیدارەی خۆسەری کوردی لە سووریا پاش کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا زیاتر وتی: جگە لە هەموو ئەمانەش بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردی لە باکوور و باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا زۆر بەهێزترن و گەندەڵیی کەمتریان لەچاو ئەفغانستان تێدایە و ئاستی جەماوەرییان لەناو خەڵکدا بەرزترە. سەرەڕای ئەوەی کە تورکیا هەڕەشەیێکی گەورەترە بۆسەر کوردستانی سووریا لە هەڵسانگاندن لەگەڵ تاڵیبان بۆ سەر ئەفغانستان؛ بەڵام زۆر سەختە کە باوەڕ بکرێت ئیدارەی خۆسەری کوردی و هێزەکانی سووریای دیموکرات بە هەمان خێرایی ئەرتەشی ئەفغانستان چۆکدابدەن و لەناو بچن.

ناوبراو لەبارەی هۆکاری زیاتر بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە باکووری عێراق و سووریا وتی: دڵنیا نیم کە هۆکاری زیاتر بوونی هێرشە ئاسمانییەکانی تورکیا لە ناوچە کوردنشینەکانی عێراق و سووریا چییە بەڵام بەڕای من ئەم هێرشانە جێگرەوەی ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکانی تورکیایە لەدژی کوردەکان.

ئەلکساندر مەک کیور دەڵێت ئەمریکا بەبۆنەی پاراستنی پەیوەندییەکانی لەگەڵ تورکیا خەمساردە لە چارەسەر کردنی کێشەی ناوخۆیی کوردەکان و ڕایدەگەیێنێت: من ناتوانم بەوردی باس لە هەڵویستی دەوڵەتی ئەمریکا بکەم لەبارەی کێشە ناوخۆییەکانی پارتی دەسەڵاتداری یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و پارتی دیموکراتی کوردستانی عێراق، بەڕای من جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا هاوشێوەی سەرکردەکانی پێشووی ئەمریکا هەنگاو هەڵدەگرێت و پەیوەندی لەگەڵ تورکیا ناکاتە قوربانیی پرسی کورد. بەڵام ئەگەر دۆخی ناوخۆی تورکیا خراپتر ببێت یان پەیوەندییەکانی تورکیا لەگەڵ ناتۆ و ئەمریکا خراپ ببێت ڕەنگە ئەم پرسە گۆڕانکاریی بەسەردا بێت.

شرۆڤەکاری پرسی کوردی سووریا هۆکاری سەرنەکەوتنی دانوستانی نێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا بۆ ئیمتیاز نەدانی دیمەش دەگەڕێنێتەوە و زیادی دەکات: لەبارەی هۆکاری سەرنەکەوتنی دانوستان لەنێوان کوردەکان و حکوومەتی ناوەندیی سووریا دەتوانم بڵێم هۆکارەکەی بۆ بێ مەیلیی دیمەشق دەگەڕێتەوە بۆ گۆڕینی دۆخەکە. حکوومەتی سووریا هەر چەشنە گفتوگۆ دانوستانێک لەبارەی دامەزراندنی سیستەمی فیدراڵی لەو وڵاتە ڕەت دەکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3238

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha