سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری پەیامێکە بۆ تورکیا و وڵاتانی ئیقلیمی

بەشی سووریا- ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) دەڵێت: ماکرۆن بەبێ ئەوەی کە ناوێک ببات وتی پشتگیری لە کورد دەکا و ئەمەش دەریدەخا کە کوردەکانی عێراق و سووریا لە سیاسەتی فەرەنسا دەور دەبیین.

«ڕێزان ناسان» ئەندامی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) و سەرۆکی پێشووی دەزگای ڕۆشنبیریی ناوچەی فۆرات لە گفتوگۆ لەگەڵ کوردپرێسدا ئاماژەی دابە سەردانەکەی ئیمانویل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرەنسا بۆ هەرێمی کوردستان و کاریگەریی ئەو سەردانە لەسەر کوردانی سووریا، ڕایگەیاند: فەرەنسا وڵاتێکی خاوەن پێگە و هێزە لە پەیوەندییە نێونەتەوەییەکاندا بە تایبەت لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ڕەنگە سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان هەڵگری ئەم پەیامە بێت بۆ تورکیا کە چی دی کۆتایی بەدەست درێژی بێنن.

ناوبراو درێژەی دا سەردانەکەی ماکرۆن بۆ هەرێمی کوردستان کاریگەریی لەسەر کوردانی سووریاش هەیە چوونکە ماکرۆن بەبێ ئەوەی ناوێک ببات وتی پشتگیری لە کورد دەکات و ئەمەش دەریدەخات کە کوردانی سووریا و عێراق لە سیاسەتی فەرەنسا پێگەیان هەیە.

سەرۆکی پێشووی دەزگای ڕۆشنبیریی ناوچەی فۆرات پێشتر بە کوردپرێسی ڕاگەیاندبوو ئامادەبوونی فەرماندەی هاوپەیمانان لە کۆڕی ساڵانەی هێزەکانی سووریای دیموکراتدا هەڵگری پەیامێکی گرینگە بۆ لایەنەکانی سووریا و ئەمەش دەریدەخات کە دەسەڵاتی بایدن هەم لە بواری سەربازی و هەم لە بواری سیاسییەوە ئاوڕێکی تایبەت لە بەڕێوەبەری خۆسەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا دەداتەوە.

ڕێزان ناسان درێژەی دا لە لایەکی دیکەوە ئامادەبوونی بول کالفورد پەیامێکی بۆ تورکیا هەبوو و تورکیای نیگەران کرد. لە ڕاستیدا هەنگاوەکانی ئەم دواییەی بەرپرسانی ئەمریکی بەستێن بۆ بە فەرمی ناساندنی ئیدارەی خۆسەر فەراهەم دەکات.

ئەندامەکەی پارتی دیموکراتی کوردستانی سووریا (P.D.K.S) زیادی کرد: هەروەها ئەمریکا بەشێوەیێکی جیدی خوازیاری نووسینی یاسایێکە کە مافی هەموو ئایین و ئەتنیکەکانی باکووری سووریای تێدا پارێزراو بێت و هەموو لایەنەکان لە بەڕێوەبردنی ناوچەکەدا بەشدار بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 3250

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha