یەپەگە ڕەتی دەکاتەوە هێرشی کردبێتە سەر هێزی پێشمەرگە

بەشی سووریا- یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە) تۆمەتەکانی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە رەت دەکاتەوە و رایدەگەیەنێت، هێزەکانی ئەوان هیچ هێرشێکیان نەکردوەتە سەر پێشمەرگە.

کوردپرێس:

میدیاکانی نزیک لە یەپەگە لەزاری سەرچاوەیێکی باڵاوە بڵاویان کردەوە، "تۆمەتەکانی سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگە بەدرۆ دەخەینەوە و ئەو قسانە دوورن لە ڕاستییەوە".

سەربەست لەزگین، بریکاری وەزارەتی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ لەمیانی کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "شەوی رابردوو روداوێکی چاوەڕواننەکراو لەسەر سنووری عێراق و سوریا رویدا، لەنێوان هەرێمی کوردستان و کوردستانی سووریا، لە کاژێر 01:00ی شەو مەفرەزەیێکی چەکدارانی پەکەکە هەوڵی دەربازبونی نێو هەرێمی کوردستانیاندا بە رێگەیێکی قاچاخ و ناڕەوا.

*لە خەندان وەرگیراوە

News Code 330

Your Comment

You are replying to: .
captcha