شاندی جەهەپە سەردانی نووسینگەی سیاسیی یەکێتی نیشتمانیی کرد

بەشی تورکیا- شاندێکی مەکتەبی سیاسی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانی و پارتی گەلی کۆماریی تورکیا (CHP) لە ھەولێر کۆ بوونەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند: ئەمڕۆ پێشوازییان لە شاندێکی پارتی گەلی کۆماریی تورکیا (CHP) بە سەرۆکایەتی، جێگری سەرۆکی پارتەکە ئۆغوز کان سالیجی کرد، جەھەپە یەکێکە لە پارتە مێژوییەکانی تورکیا و پەیوەندییەکانی یەکێتی لەگەڵ ئەو پارتە دەگەڕێتەوە بۆ "سەردەمی مام جەلال و ئەردال ئەنینۆ، کە ھەردووکیان دوو پیاوی گەورەی نێو رێکخراوی سۆشیال دیموکراتی جیھانی بوون".

هاوکات ئۆغوز کان سالیجی، سەرۆکی شاندی جەھەپە لەبارەی سەردانەکەیان بۆ ھەرێمی کوردستان وتی، "زۆر خۆشحاڵین بە کۆبوونەوەمان لەگەل شاندی یەکێتی کردووە و لەکۆبوونەوەکەدا باسی سیاسەت و دۆخی ھەرێمایەتیمان کرد، جەهەپە باوەڕی وایە ئێمە پێویستمان بە ئاشتی ھەیە. پێویستمان بە رۆژھەڵاتێکی ناوەڕاستە کە سەرجەم لایەنەکان لە کێبرکێدابن بۆ ئاشتی، بۆیە وەک جەھەپە چی لە تواناماندا بێت ئەنجامی دەدەین".

News Code 3316

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha