دوو چەکداری پەکەکە بە چەکی کیماییی تورکیا کوژران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- هێزەکانى پاراستنى گەل، هەپەگە ڕایگەیاند، دوو چەکداریان بەهۆى بەکارهێنانى گازی کیمیایی لەلایەن سوپای تورکیاوە کوژراون.

کوردپرێس:

هێزەکانى پاراستنى گەل، هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو چەکداریان بەهۆى بەکارهێنانى گازی کیمیاییەوە لەلایەن فرۆکەکانى تورکیاوە لە گرێسورى هەرێمى ئاڤاشین کوژراون.

لەبارەى ناسناوى ئەو دوو چەکدارە کوژراوەوە، هێزەکانى پاراستنى گەل، هەپەگە، ڕایگەیاندووە، کە لە دواتردا ناوى ئەو دوو گەریلایە بڵاو دەکاتەوە.

News Code 3325

Your Comment

You are replying to: .
captcha