گرووپە دژبەرەکانی ئێران لە سنوورەکانی هەرێمی کوردستان کرانە ئامانج

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شوێنی جێگیر بوونی گرووپە چەکدارە دژەبەرەکان لە سیدەکان و چۆمان کە هاوسنوورن لەگەڵ پیرانشار کرایە ئامانج.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، تەلەفزیۆنی ڕووداو بڵاوی کردەوە بەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە، سوپای پاسدارانی ئێران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان و تۆپ بۆردوومان و تۆپبارانی سنووری سیدەکان و دەڤەری باڵەکایەتی کرد کە بارەگای حیزبەکانی دژ بە ئێرانیان تێدایە.

لەمبارەوە هەڵگورد نەجیب، قایمقامی سۆرانیش بە رووداوی گوت، "هیچ زیانێکی گیانی بە خەڵکی سڤیل نەکەوتووە."

بەپێی زانیارییەکانی سوپای پاسداران بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆردوومانی ئەو ناوچەیەی لە سنووری سیدەکان و چۆمان کردووە کە گرووپەکانی دژبەئێرانی تێدا جێگیرن.

News Code 3326

Your Comment

You are replying to: .
captcha