پێویستە ڕەوتە کوردییەکان دەرک بە دۆخی هەستیاری کوردستانی سووریا بکەن

بەشی سووریا- ئەندامێکی نووسینگەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر، دەڵێت: پێویستە حزبە کوردییەکان خۆیان لە پێکدادان بەدوور بگرن و دەرک بە دۆخی هەستیاری کوردستانی سووریا بکەن.

«ئالان سێلێوی» ئەندامی نووسینگەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەریی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر لە وەڵامی پرسیارێکی کوردپرێسدا کە چ هەوڵێکیان ئەنجام داوە بۆ دوور کەوتنەوەی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر و هەرێمی کوردستان عێراق لەو گرژییەی کە ئەمڕۆ بەهۆی پێکدادان لەنێوان هێزی پێشمەرگە و یەپەگە ڕوویدا، ڕایگەیاند: ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا لە دۆخێکی هەستیاردایە و پێویستە حزبە کوردییەکان دەرک بەم بابەتە بکەن و بۆ چارەسەر کردنی کێشەکان ڕێکبکەون.

ناوبراو درێژەی دا گرژیی لە بەرژەوەندیی کوردەکانی سووریادا نییە و هیچ ڕەوتێکی کوردی سوودی لێوەرناگرێت.

ئالان سێلێوی وتیشی: ئەمڕۆکە کوردستانی سووریا ئارامە دانووستانی کوردی-کوردی خەریکە بەڕێوەدەچێت و ئێمە دەمانەوێت هەموو ڕەوتە کوردییەکان لەمبارەوە یارمەتیمان بدەن.

ئەندامەکەی نووسینگەی نوێنەرایەتیی بەڕێوەبەرایی خۆسەری کوردستانی سووریا لە هەولێر وتیشی: لەبارەی ڕووداوەکانی ئەم دواییەوە هەموومان بڕوامان وایە پێکدادان لەبەرژەوەندیی هیچ لایەنێکدا نییە و پێویستە کوردەکان بە گفتوگۆ کێشەکانیان چارەسەر بکەن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

News Code 333

Your Comment

You are replying to: .
captcha