وەزیری داراییی هەرێم: مووچەی 20 هەزار کەسمان ڕاگرتووە کە دوو مووچەیان هەبووە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابووریی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایده‌گه‌یه‌نێت، مووچه‌ی 20.000 (بیست هه‌زار) كه‌سیان راگرتووه‌ كه‌ دوو مووچه‌یان هه‌بووه‌ و ده‌شڵێت، "ئه‌و پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن حكوومه‌تی فیدڕاڵییه‌وه‌ بۆ هه‌رێم ده‌نێردرێت مسۆگه‌ر نیه‌".

کوردپرێس:

ئاوات شێخ جه‌ناب وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابووری حكوومه‌تی هه‌رێم، به‌ئاژانسی هه‌واڵی عێراقی راگه‌یاند، هه‌رێمی كوردستان پێویستی به‌ 900 ملیار دینار هه‌یه‌ بۆ ئه‌وه‌ی مانگانه‌ مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی دابین بكات.

ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكوومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت مسۆگه‌ر نیه‌

سه‌باره‌ت به‌ ناردنی 200 ملیار دیناره‌كه‌ی به‌غدا، ئاوات شێخ جه‌ناب وتی، "ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی دارایی حكومه‌تی فیدڕاڵه‌وه‌ ره‌وانه‌ ده‌كرێت مسۆگه‌ر نیه‌".

سه‌باره‌ت به‌ دو موچه‌یی و هه‌نگاوه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم، وه‌زیری دارایی و كاروباری ئابوری ئاشكرایكرد، موچه‌ی 20.000 (بیست هه‌زار) كه‌س راگیراوه‌ كه‌ دو موچه‌یان هه‌بوه‌.

سه‌باره‌ت به‌ داهاتی ناوخۆی هه‌رێمی كوردستانیش، ئاوات شێخ جه‌ناب رایگه‌یاند، "داهاتی ناوخۆی له‌هه‌رێم له‌ مانگێكه‌وه‌ بۆ مانگێكی دیكه‌ جیاوازه‌وه‌، به‌ڵام به‌گشتی مانگانه‌ به‌ 240 ملیار دینار ده‌خه‌مڵێنرێت".