گۆڤاری بەوابە: تورکیا قۆستنەوە لە ناکۆکیی نێوان کوردەکان دەکات

بەشی جیهان- گۆڤاری بەوابە هۆشداریی دا کە تورکیا بۆ گورزلێدان لە پەکەکە قۆستنەوە لە ناکۆکییەکانی نێو حیزبە کوردییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.

کوردپرێس:

گۆڤاری بەوابە لە شرۆڤەیێکدا لەبارەی جووڵەی سەربازیی تورکیا لە نێو خاکی عێراق بە بیانووی هەبوونی پەکەکە نووسیویەتی: تورکیا هەوڵ دەدات دەستکەوتی سیاسی و ئابووری و سەربازی لە عێراق دەست بخات و بیانووەکەشی ڕووبەڕووبوونەوە و بەرپەرچدانەوەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)یە.

گۆڤارەکە لە درێژەدا نووسیویەتی تورکیا گوشارەکانی بۆ سەر سەرکدە کوردەکانی عێراق زیاد کردووە بۆ ئەوەی لە شەڕی پەکەکەدا پاڵپشتی تورکیا بن.

ئەو گۆڤارە هەروەها ئاماژەی بە ناکۆکییەکانی نێو حیزبە کوردییەکانی عێراق کردووە و دەڵێت: تورکیا قۆستنەوە لەو ناکۆکییانە دەکات و بۆ گورز وەشاندن لە پەکەکە بەکاری دەهێنێت.

بەوابە هۆشداریی ئەوەشی داوە کە تورکیا بەرژەوەندیی سیاسی و سەربازی و ئابووریی زۆری لە عێراق بۆ خۆی دەستەبەر کردووە. بۆیە بەردەوام دەبێت لە گێچەڵ کردن بەو وڵاتە.

News Code 3336

Your Comment

You are replying to: .
captcha