نوێنەری ئەنجومەنی سووریای دیموکرات: پێویستە کشانەوەی ئەمریکا بە هەماهەنگیی کورد و بە چەند قۆناغ بکرێت

بەشی جیهان- ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی ڕووسی لە زاری نوێنەری ئیدارەی خۆسەری کوردی لە ئەمریکا نووسیی: کشانەوەی ئەمریکا لە سووریا ئەگەر بکرێت پێویستە لە پێشدا کورد ئاگادار بکرێتەوە و ئەو کشانەوەی قۆناغ بە قۆناغ و لە چەند قۆناغی جیاجیادا بکرێت.

کوردپرێس:

ئاژانسی هەواڵی سپۆتنیکی لە زاری بسام شاکرەوە کە نوێنەرێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکراتە و ئەنجومەنەکەش باڵی سیاسیی هێزەکانی سووریای دیموکراتە کە کورد سەرۆکایەتیی دەکات لە واشەنتۆنەوە دەڵێت ئەمریکا دەبێت تا کۆتایی ئەرکی شەڕی دژبە داعش لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا بمێنێتەوە.

بسام شاکر دەشڵێت: ئەمریکا پێویستە پێش کشانەوە لە سووریا کوردەکان ئاگادار بکاتەوە و کشانەوەکەش لە چەند قۆناغدا بکرێت.

ناوبراو جەختی کردەوە کە ئەمریکا ڕۆژێک لە ڕۆژان هەر سووریا چۆڵ دەکات بەڵام پێویستە ئەوان ئەرکی شەڕی دژبەداعش تەواو بکەن.

News Code 3337

Your Comment

You are replying to: .
captcha