بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک تۆپباران کردنی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران بەردەوامە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- میدیاکانی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیێنن ئەمڕۆ بۆ سێیەم رۆژ لەسەر یەک تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران تۆپبارانی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران دەکەن.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ شەممە 20ی خەرمانان میدیاکانی هەرێمی کوردستان لەوان خەندان، خەڵک و میللەت لە ڕاپۆرتەکانیاندا بڵاویان کردەوە کە بە ئامانج گرتنی گرووپە چەکدارە دژبەرەکانی ئێران بۆ سێیەم ڕۆژ لەسەر یەک لەلایەن تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێرانەوە درێژەی هەبووە.

بەگوێرە هەواڵەکە ئەو ناوچانە لە ڕۆژی ڕابردووەوە چەند کاتژمێر جارێک دەکرێنە ئامانج.

هەروەها ڕۆژی هەینی 19ی خەرمانان تەلەفزیۆنی رووداو بڵاوی کردەوە کە تۆپخانەکانی سوپای پاسدارانی ئێران دوو جار ناوچەکانی باکووری گوندی بەربزینیان لە سنووری سیدەکان تۆپباران کردووە کە 144 کیلۆمەتر لە هەولێرەوە دوورە.

News Code 3342

Your Comment

You are replying to: .
captcha