ته‌ندروستیی عێراق ئاماری نوێی کۆرۆنای راگه‌یاند
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق رایگه‌یاند، له‌ دوێنێوه‌ 51 تووشبووی کۆرۆنا مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی و ژینگه‌ی عێراق له‌ راگه‌یه‌ندراوێکدا بڵاویکرده‌وه‌، له‌ 24 کاتژمێری رابردوودا 3086 تووشبووی نوێی کۆرۆنا تۆمار کراون و کۆی گشتیی تووشبووان گه‌یشته‌ 1.947.211 تووشبوو.

ئاماژه‌ی به‌وه‌ش کردووه‌، 6685 تووشبووی کۆرۆناش چاک بوونه‌ته‌وه‌، هه‌روه‌ها 51  تووشبووی کۆرۆنا مردوون، 12 که‌سیان له‌ هه‌ولێر، 5 که‌سیشیان له‌ سلێمانی، 3 که‌سیشیان له‌ دهۆک بوون، کۆی گشتی به‌کارهێنانی ڤاکسینیش گه‌یشتوه‌ته‌ 4.028.029  ژه‌م.

بەپێی ئامارەکەی ئەمڕۆی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ئه‌مه‌ش له‌ سێ مانگی رابردوودا كه‌مترین رێژه‌ی تووشبوونه‌ تۆماركرا بێت.