606 تووشبوو و 20 حاڵەتی مردن بە کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان تۆمار کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە دوێنێوە 6579  پشکنینی کۆرۆنا کراون، 606 تووشبووی نوێ تۆمار کراون و 20 کەسیش مردوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ شەممە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، لە دوێنێوە 6579 پشکنینی کۆرۆنا کراون، 2447 لە هەولێر، 3528 لە سلێمانی، 233 کەس لە راپەڕین بوون، 606 تووشبووی کۆرۆنا تۆمار کراون، 106 لە هەولێر، 53 لە سلێمانی، 423 لە دهۆک و 24 لە راپەڕین بوون.

ئاماژەی بەوەش کردووە، 1461 تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە، 820 لە هەولێر، 223 لە سلێمانی، 325 لە دهۆک، 34 لە هەڵەبجە، 31 لە گەرمیان و 28 کەس لە راپەڕین بوون.

بەپێی ئامارەکەی وەزارەتی تەندروستی، لە دوێنێوە 20 کەس مردوون، 12 کەسیان لە هەولێر، دوو کەسیان لە سلێمانی، سێ کەسیان لە دهۆک و یەک کەسیان لە هەڵەبجە و دوو کەسی دیکەشیان لە گەرمیان بوون.

بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستی، لەسەرەتای سەرهەڵدانی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تا ئێستا، 309336 کەس تووشی ڤایرۆسەکە بوون، 89194 لە هەولێر، 104927 لە سلێمانی، 109464 لە دهۆک و 5751 کەس لە هەڵەبجە بوون، 30332 کەس لە ژێر چارەسەردان و 5580 کەس مردوون.

News Code 3347

Your Comment

You are replying to: .
captcha