یارییێکی زۆر مەترسیدار لە دژی کورد و پارتی دەکرێت/پارتی دەبێت ژیرانە هەڵسوکەوت بکات

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم په‌یامێک ئاراسته‌ى پارتى دیموکراتى کوردستان ده‌کات و دەڵێت پیلانێک لە دژی کورد و پارتی خراوەتەڕێ و جەخت دەکاتەوە کە پارتی دەبێت ژیرانە هەڵسوکەوت بکات.

ساڵح موسلیم ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پارتی یەکێتی دیموکراتی (PYD) له‌دیدارێکدا له‌گه‌ڵ ئاژانسى فورات وتوویه‌تى: "له‌ناو هه‌رێمى کوردستان شەڕێک ڕوودەدات ئەم شەڕە لەنێوانPKK و دەوڵەتی تورکیادایە، تورکیا نەک هەر هێرش دەکاتەسەر کوردانی تورکیا یان پەکەکە، کاتێک هێرش دەکات لەدژی هەموو گەلی کورد شەڕدەکات.

موسلیم ده‌ڵێت: "لەناو پارتى هەندێک که‌س هەن، ئیرادەی خۆیان تەسلیم کردووه‌ یان فرۆشتوه‌ بۆ جێبەجێ کردنی پلانەکانی تورکیا، ئەوکەسانەی کە بۆ ناوچەی PKK ڕەوانە دەکرێن پێشمەرگە نین، به‌ڵکوو ئه‌وانه‌ هێزی تایبەتی پارتین، ئەوە ڕوونە کە بەفەرمانی کێ دەجووڵێنەوە، بۆ نموونه‌ هێزی گوڵان ‌و زێرەڤانی، هەموو کەس دەزانێت کە هەموو ئەمانە پشت بەکێ دەبەستن".

به‌بڕواى موسلیم: "یارییێکی زۆر مەترسیدار دەکرێت، پێش هەموو شتێکیش گەمەیێکی مەترسیدارە بەرامبەر بەگەلی کورد و هێزی کورد و لەدژی خودی پارتیش، پارتى بەم شەڕە لقەکەی ژێر پێی خۆی دەبڕێتەوە".

ناوبراو ئاماژه‌ به‌وه‌ش ده‌کات، "ئەگەر بەڕاستی شەڕێکی لەو شێوەیە دەستپێبکات، ئەگەر پارتى ژیرانە ڕەفتارنەکات، پێش هەموو شتێک ئه‌وا خۆى زیانی بەردەکەوێت، ئەوانەی لەناو پارتیدان زیانیان بەردەکەوێت، بۆیە مادام ئەوان برای ئێمەن، زۆرباش دەبێت ئەگەر لەو هەڵەیە بگەڕێنەوە".

ساڵح موسلیم ئه‌وه‌شى ڕوون کردۆته‌وه‌، پارتى دەڵێت من شەڕ ناکەم، بەڵام بەهەموو توانایەکیەوە گەمارۆی هێزەکانی PKK دەدات، ڕێگە نادات ئەو هێزانە لە شوێنێکەوە بچن بۆ شوێنێکی تر، چەکدارانی پەکەکە لە هەرێمی کوردستان کاتێک لە شوێنێکەوە بۆ شوێنێکی تر دەڕۆن، بۆسەیان بۆ دادەنرێت. ئەمە شتێکی زۆر خراپ ‌و یارییێکی زۆر مەترسیدارەو زیانی بۆ هەموو کورد هەیە.

له‌په‌یامێکیشدا ئه‌وه‌ى وتووه‌، "وەک پەیەدە ئەوەی لەدەستمان بێت دەیکەین بۆ وەستاندنی شەڕ، ئەگەر نێوەندگیریی بکرێت، ئێمە ئەوکارەش دەکەین ‌و ئامادەین، چوونکە وا دیارە کێشەکە زۆر گەورەیە، هەموو هەنگاوێک دەنێین بۆ وەستاندنی ئەم شەڕە، له‌به‌رئه‌وه‌ى زیانەکانی ئەمە تەنها لە هەرێمی کوردستان نابێت، بەڵکوو لەهەموو کوردستان دەبێت".

News Code 3352

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha