بەشێک لە ئەندامانی یەکێتیی نیشتمانی هەڕەشەی بایکۆت کردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری لێپرسراوی پێشووی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەکێتی ڕایدەگەیەنێت؛ کۆمەڵێک داواکارییمان هەیە و ئاراستەی سەرۆکی یەکێتیمان کردووە، ئەگەر ئەو داواکارییانەمان جێبەجێ نەکرێت بەشداری بانگەشە بۆ لیستی هاوپەیمانی کوردستانی ناکەین.

ئەحمەد قەدەفەری، جێگری پێشووی لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری یەکێتی لە بارەی ناڕەزای و بەشداری نەکردنیان لە بانگەشەی هەڵبژاردندا بە شارپرێسی وت: ئێمە زیاتر لە 450 کادر و بەرپرسی یەکێتین لە شارەزوور، ماوەیێک پێش ئێستا کۆبونەوەیێکمان کرد و کۆمەڵێک داواکارییمان هەبوو، ئەو داواکارییانەمان ئاراستەی هاوسەرۆکی یەکێتی کردووە.

ئەو بەرپرسەی یەکێتی وتیشی: تا وەڵامی داوا کارییەکانمان نەدرێتەوە ئامادە نین بەشداری بانگەشەی هەڵبژاردن بکەین.

لەبارەی ناوەڕۆکی داواکارییەکانیانەوە وتی: سەرۆکی یەکێتی و سەرپەرشتیاری هەڵبژاردنەکان دەزانن داواکارییەکانمان چییە، بەشێکی غەدری لێکراوە و پلەی بەرزنەکراوەتەوە، بەشێکی تری مافی خۆی بووە پلەی پۆستی حکوومی پێدرێت بەڵام پێینەدراوە و یەکێکی نا موستەحەق دانراوە، لەگەڵ چەندین داواکاری تر.

ئەحمەد قەدەفەری، پێش ئەنجامدانی کۆنگرەی یەکێتی، جێگری لێپرسراوی مەڵبەندی نۆی شارەزووری ئەو حزبە بووە، لە دوای کۆنگرەوە وەک خۆی دەڵێت لەبەر چەند هۆکارێک ناڕازییە و لەماڵەوە دانیشتووە و کاری حزبی هەڵپەساردووە.

News Code 3353

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha