پێشوازیی فەرمیی ئایەتوڵڵا ڕەئیسی لە سەرۆک وەزیرانی عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری ئێران لەبینای کۆبوونەوەی سەراندا بەشێوەی فەرمی پێشوازیی لە مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرۆکوەزیرانی عێراق، مستەفا کازمی بە سەردانێک گەیشتە تاران پایتەختی ئێران لەلایەن ئایەتوڵڵا ڕەئیسی سەرۆک کۆماری ئێرانەوە بە فەرمیی پێشوازیی لێکرا.

نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەداوە مستەفا کازمی بەرلەوەی بەرەو ئێران بەڕێ بکەوێت رایگەیاندبوو، ئامانج لە سەردانەکەی بۆ ئێران، پتەوتر کردنی پەیوەندییە دووقۆڵییەکان و کردنەوەی ئاسۆی ھاریکارییە ھاوبەشەکانی نێوان ھەردوو وڵاتە لە سەرجەم بوارەکاندا.