قوباد تاڵەبانی: ھەندێک دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ عێراقێکی مەرکەزی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- جێگری سەرۆکی حکومەتی ھەرێم ڕایگەیاند، ھێزو لایەن لە عێراق ھەن کە دەیانەوێت عێراق بەرنەوە بۆ عێراقێکی مەرکەزی.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکی حکوومەت و سەرۆکی لیستی ھاوپەیمانی کوردستان ڕایگەیاند، دەستوری عێراق کە مافی کوردی تێدا پارێزرابوو لەژێر مەترسیدایە چوونکە ھەندێک دەیانەوێت ئەو مافانەی کوردستان لەدەستوردا ھەیەتی لێی بسەننەوە.

قوباد تاڵەبانی وتیشی، ھەندێک دەیانەوێت عێراق بگەڕێننەوە بۆ عێراقێکی مەرکەزی و دەیانەوێت مافەکانی کورد وەک خۆی پارێزراو بێت.

لەئێستادا ئەگەرچی بەپێی دەستور مافەکانی کورد پارێزراوە، بەڵام لەم خولەی پەرلەمانی عێراقەوە ھەوڵەکان بۆ ھەمواری دەستور لەلایەن ھەندێک پەرلەمانتارو لایەنی سیاسی عێراقیەوە دەستی پێکردووە.

News Code 3359

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha