کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گەیشتە کوردستانی سووریا/ ئەمریکا بنکەکانی خۆی بەهێز دەکات

بەشی سووریا- کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا کە کەرەستەی سەربازیی پێیە گەیشتە ناوچەی حەسەکە لە کوردستانی سووریا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کاروانێکی سەربازیی ئەمرکیا کە کەرەستە و ئامێری سەربازی و لۆجێستیکی پێیە گەیشتە پارێزگای حەسەکە و لەوێوە بۆ فڕۆکەخانەی «خراب الجیر» گواسترایەوە.

ئاژانسی فەرمیی حکوومەتی سووریا، سانا لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند کە کاروانێکی ئەمریکی لە ڕێگای دەروازەی ئەلوەلید هاوسنوور لەگەڵ کوردستانی عێراق داخڵی خاکی سووریا بووەتەوە و بەرەو فڕۆکەخانەی «خراب الجیر» لە ناوچەی مالکیە لە باکووری حەسەکە بەڕێکەوتووە.

هێزەکانی ئەمریکا لە هەفتەی ڕابردوودا دەیان بارهەڵگر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازییان بۆ ناوچەی ژێر کونترۆڵی هێزەکانی سووریای دیموکرات گواستۆتەوە. ئەمەش نیشاندەری ئەوەیە کە ئەمریکا بنکەکانی خۆی لەم ناوچانەدا بەهێز دەکات.

News Code 3369

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha