ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن لێدرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمڕۆ لە هەرێمی کوردستان زەنگی ساڵی نوێی خوێندن بۆ 1 ملیۆن و 800 هەزار قوتابی لێدرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ سێشەممە، لە ژێر چاودێری سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان زەنگی دەستپێکردنی ساڵی نوێی خوێندن لە قوتابخانەی "شەهیدی ئاڵا ئیبراهیم ناسڕ" لە شارۆچکەی شەقڵاوەی سەر بە پارێزگای هەولێر لێدرا.

ئالان حەمە سەعید، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لەمبارەوە ڕایگەیاندووە لە ساڵی نوێی خوێندندا 1 ملیۆن و 800 هەزار خوێندکار لە 7 هەزار و 145 قوتابخانە و ناوەندی خوێندندا بە ئامادەبوونی 162 هەزار مامۆستا و کارمەند ساڵی نوێی خوێندن دەست پێدەکەن.

News Code 3370

Your Comment

You are replying to: .
captcha