پوتین و ئەسەد لە مۆسکۆ کۆ بوونەوە/پوتین: کێشەی سەرەکیی سووریا بوونی هێزی بیانییە

بەشی سووریا- ڤلادیمیر پوتین، سەرۆکی ڕووسیا و هاوتا سووریەکەی بەشار ئەسەد لە کۆشکی سەرۆکایەتی ڕووسیا (کرملین) کۆبوونەوە.

کوردپرێس: بەپێی سپوتنیکی رووسی، لە سەرەتای کۆبوونەوەکەدا باسی لە ئەنجامەکانی هەڵبژاردنەکانی سەرۆکایەتی سوریا کرد و پیرۆزبایی لە سەرۆک کۆماری سووریا کرد بەبۆنەی جارێکی دیکە هەڵبژاردنیەوە.

پوتین باسی لەوەش کرد، ئەسەد کاری زۆر دەکات بۆ دامەزراندنی دیالۆگ لەگەڵ نەیارانی سیاسی و وتی، "یەکخستنەوەی سووریا پەکخراوە بەهۆی هەبوونی هێزە بیانییە نایاساییەکان لە سووریا بەبێ بڕیاری نەتەوە یەکگرتووەکان و بەبێ مۆڵەتی حکوومەتی دیمەشق، کە ئەوەش پێچەوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکانە و دەرفەتی ئەوەتان پێ نادات کە هەموو هەوڵێک بدەن بۆ یەکخستنی وڵات".

دواتر فەیسەڵ ئەلمەقداد، وەزیری دەرەوەی سووریا و سێرگی شۆیگو، وەزیری بەرگریی ڕووسیا بەشدارییان کرد لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ کرا لەسەر هەماهەنگی هاوبەشی نێوان سوپای هەردوو وڵات لە شەڕی دژی تیرۆر و تەواوبوونی رزگار کردنی ئەو ناوچانەی کە هێشتا لەژێر کۆنتڕۆڵی ڕێکخراوە تیرۆریستییەکاندان و ئەو هەنگاوانەی کە لەسەر رێڕەوی سیاسی گیراون.

هەروەها هەردوو وەزیر جەختیان لەسەر گرنگی تەواو هەروەها گفتوگۆکان کردەوە لەبوارەکانی هەماهەنگی ئابووریی نێوان هەردوو وڵات.

News Code 3373

Your Comment

You are replying to: .
captcha