لەیلا مستەفا شارەوانی ڕەقە خەڵاتی شارەوانیی جیهانی بەدەست هێنا

بەشی سووریا- لەیلا مستەفا شارەوانی گەنجی شاری ڕەقەی سووریا بەهۆی هەوڵەکانییەوە بۆ ئاوەدان کردنەوەی شارەکە پاش شەڕی داعش، خەڵاتی جیهانی سای 2021ی بردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەیلا مستەفا شارەوانی شاری ڕەقە لە باکووری سووریا، خەڵاتی شارەوانیی جیهانیی ساڵی 2021ی بەدەست هێنا. ناوبراو توانی بەبۆنەی هەوڵەکانییەوە بۆ دروست کردنی ژیانێکی باشتر بۆ هاووڵاتییانی خۆی ئەو خەڵاتە مسۆگەر بکات.

لەیلا مستەفا ئەندازیاری شارستانییە، لە سی ساڵیدا وەکوو هاوسەرۆکی شارەوانی ڕەقە هەڵبژێردرا. ناوبراو هەوڵێکی زۆری خستە گەڕ بۆ ئاوەدان کردنەوەی شارەکە پاش شکستی داعش.

شایانی باسە پاش ئەو شەڕەی لە 2014ەوە تا 2017 لە ڕەقە درێژەی هەبوو جگە لە وێرانەیێک شتێکی دیکە لەو شارە نەمابوو.

News Code 3379

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha