ئەمریکا جارێکی تر پشتگیریی خۆی بۆ دانوستانی نێوان لایەنە کوردییەکان ڕاگەیاند

بەشی جیهان- وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا داوای لە ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد کرد بەبۆنەی چارەسەر کردنی کێشەی دانیشتوانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا دانوستانە ڕاستەوخۆکان درێژە بدەن و ئەمریکاش لەمبارەوە پشتگیرییان لێدەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لاپەڕەی توویتەری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە سووریا، لە بەیاننامەیێکدا درێژەی پشتگیریی ئەمریکای لە دانوستانی کوردی-کوردی لە سووریا لەنێوان ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و حزبەکانی یەکێتیی نیشتمانی کورد، ڕاگەیاند.

لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەوەش دراوە کە جۆی هود یاریدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ڕۆژهەڵاتی نزیک، لە سەردانەکەی هەفتەی ڕابردوویدا بۆ باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا، بە جیا لەگەڵ سەرۆکانی ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردی سووریا و ئەنجومەنی جێبەجێکاری حزبەکانی ئەندامی یەکێتیی نیشتمانیی کوردی سووریا وەکوو دوو ڕەوتی سەرەکی کوردی لە سووریا کە هەڵویتسنی جیاوازیان لەبارەی چۆنیەتیی بەڕێوەبردنی ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هەیە کۆ بووەتەوە.

ناوبراو لە دیدارەکلاندا پشتگیریی ئەمریکای بۆ دانوستانەکانی نێوان ئەو دوو ڕەوتە سەرەکییەی کوردستانی سووریا ڕاگەیاندووە.

نوێنەرەکەی وەزارەتی دەروەی ئەمریکا داوای لە هەموو لایەنەکان کردووە کە بە بەشداریی ڕاستەوخۆیان لە دانووستانی کوردی-کوردیدا ڕێگاچارەیێک بۆ چارەسەرکردنی کێشەی دانیشتووانی باکووری ڕۆژهەڵاتی سووریا بدۆزنەوە کە لە کونترۆڵی کوردەکاندایە.

News Code 3387

Tags

Your Comment

You are replying to: .
captcha