مه‌سروور بارزانی جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرده‌وه‌

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازیی لە جەنەراڵ ریچارد بێڵ، جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارەکەدا، دوایین پەرەسەندنەکانی شەڕی تیرۆر پێشهات و گۆڕانکارییەکانی بارودۆخی عێراق و سووریا، تاووتوێ کرا.

جێگری فەرماندەی گشتیی هێزەکانی هاوپەیمانان لە عێراق و سووریا،پشتیوانیی هاوپەیمانانیشی بۆ هەرێمی کوردستان و هێزی پێشمەرگە دووپات کردەوە لە ڕووبەڕووبوونەوەی تیرۆر، بەتایبەتی لە ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم.

سەرۆکی حکوومەت، سوپاسی هاوکاری و پشتگیریی هێزەکانی هاوپەیمانانی کرد و جەختی لە گرنگیی کاراکردنی سەنتەرەکانی هەماهەنگی ئەمنیی نێوان پێشمەرگە و سوپای عێراقی کرده‌وه‌، لە پێناو سەقامگیربوونی دۆخی عێراق و رووبەڕووبوونەوەی ھەڕەشەکانی تیرۆر.

News Code 3393

Your Comment

You are replying to: .
captcha