شاندێکی کوردستانی سووریا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی هێرشەکانی تورکیایان کرد
بەشی جیهان- شاندێکی خۆبەڕێوەبەرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەیت ئیلهام ئەحمەد لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە و هێرشەکانی تورکیایان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هێناوەتە بەر باس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆفیسی پەیوندەیەکانی ئەنجونی سووریای دیموکرات لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە،  شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا پێشوازییان لێکرا و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە کە شاندە ڕووسیەکە میخایل بۆگدانۆڤ، نێردەی سەرۆکی ڕووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرۆکایەتی دەکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە چوارچێوەی بڕیای نێودەوڵەتی ژمارە بە 2254 دەبێت کێشەی سووریا بە بەشداربوونی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) چارەسەر بکرێت و هاوکات خەباتی سیاسی و تاوانەکانی ئەنقەرەش لە سووریا لە کۆبوونەوەکە خراونتە بەر باس و گفتوگۆ، "کۆبونەوەکە بە کەشوهەوایکی ئەرێنی تەواو بوە".

شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێشتر لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2020 لەگەڵ شاندێکی ڕووسی کۆببوونەوە بە سەرۆکایەتی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوی ڕووسیا، شاندی خۆبەرێوبەری داوایکردبوو ڕووسیا ڕۆڵ بگێریت بۆ چارەسەری دۆخی سووریا.