شاندێکی کوردستانی سووریا لەگەڵ وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا باسی هێرشەکانی تورکیایان کرد

بەشی جیهان- شاندێکی خۆبەڕێوەبەرەی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەیت ئیلهام ئەحمەد لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆ بووەتەوە و هێرشەکانی تورکیایان بۆسەر ناوچە کوردنشینەکانی سووریا هێناوەتە بەر باس.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئۆفیسی پەیوندەیەکانی ئەنجونی سووریای دیموکرات لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، شاندێکی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات و باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا بە سەرۆکایەتی ئیلهام ئەحمەد لە مۆسکۆی پایتەختی ڕووسیا پێشوازییان لێکرا و لەگەڵ شاندێکی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا کۆبوونەوە کە شاندە ڕووسیەکە میخایل بۆگدانۆڤ، نێردەی سەرۆکی ڕووسیا بۆ رۆژهەڵاتی ناوەراست و جێگری وەزیری دەرەوەی ڕووسیا سەرۆکایەتی دەکرد.

ئاماژە بەوەش کراوە، لە چوارچێوەی بڕیای نێودەوڵەتی ژمارە بە 2254 دەبێت کێشەی سووریا بە بەشداربوونی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات (مەسەدە) چارەسەر بکرێت و هاوکات خەباتی سیاسی و تاوانەکانی ئەنقەرەش لە سووریا لە کۆبوونەوەکە خراونتە بەر باس و گفتوگۆ، "کۆبونەوەکە بە کەشوهەوایکی ئەرێنی تەواو بوە".

شاندی ئەنجومەنی سووریای دیموکرات پێشتر لە مانگی (ئەیلول/9)ی ساڵی 2020 لەگەڵ شاندێکی ڕووسی کۆببوونەوە بە سەرۆکایەتی سێرگی لاڤرۆڤ، وەزیری دەرەوی ڕووسیا، شاندی خۆبەرێوبەری داوایکردبوو ڕووسیا ڕۆڵ بگێریت بۆ چارەسەری دۆخی سووریا.

News Code 3396

Your Comment

You are replying to: .
captcha